ژووری ئێره ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگر ودۆستانی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەسەر پاڵتاک
Kurdistan Era Dengi Endamo Layengro Dostani PDKI
:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::
RSS

       

22ی پوشپه ڕ ی  ، به را مبه ره له گه ڵ کاره ساتی تیروریستی  " وین " پا یته ختی "نه مسا" له ساڵی1368 هه تاوی( 13 ی ژووییه ی1989 زایینی ).  ئه وا نه ی که به ئاشتی و ئازادی و یه کسانی مرۆڤ بڕوایان هه بێت ، چاک تێده گه ێن که  یه کێک له باشترین و مۆدێڕنترین شێوازی چاره سه ری هه ر کێشه يه ک ، وتو بیژ و دان و ساندنه

. دوکتور قاسملو ، وه ک ئاشتیخوازێکی داهاتو بین و مرۆڤێکی تێگه یشتو ، بۆ سه لماندنی ڕاستى و  پوچه ڵکردنی پڕۆ پا گه نده کانی کۆماری  ئیسلامی ئێران ، له چونه سه ر میز و گۆفت و گۆ بۆ چاره سه ری کێشه ی له مێژینه ی گه لی کورد له ڕۆژ هه ڵات ، سڵی له هیچ نه کرد ه وه و و به و په ڕی هه ستیاریيه وه چووه  بازنه ی دیپلۆماسی له گه ڵ کۆمارێکدا که خۆیشی ده یزانی  بڕوای به ئا شتی و یه کسانی بونی مرۆڤ نییه . نه مر دۆکتور قاسملو ، له گه ڵ هاوڕی دیرینی خۆی کاک عه بداڵه قادری ، بون به قۆربانی ده ستی چه په ڵی  کۆمیته ی تێرور له تاران ، که  خا منه یی ، ڕه فسنجانی ، ولایه تی ، فلاحیان  ڕێبه ریان ده کرد . شایانی باسه  له تیمی تێرور دا  :  پاسدار" مۆ حه مه دی سه حرا رودی " ، پاسدار " محمودی ئه حمه دی نه ژاد "  که ئیستا سه رۆک کۆماری ئیسلامیه ، به شدار بوون .

ده وڵه تی ئه و کاته ی نه مسا ، بێشه رمانه بکۆژه کانی دوکتور قاسملویان  تا فڕۆکه خانه ی " وین "  وه ک دیپلۆمات  به ڕێ كرد و له وێ به ره و تاران به رييان كرده وه .

دڵنیاین ، گه لی کورد  نه ک ته نیا  ئه م بێ پرنسیپیه ی " نه مسا " له بیر نا کات ، به ڵکو له  وا نه ی که ده م له ناو ده می بکۆژانی دوکتور قاسملو ده که ن و ده س به سینه به را مبه ر به  ئاخوندیکی جه لاد وه ک " خامنه یی "  به شاخ و باڵی کۆماری ئیسلامیدا دێن ، هه ر گیز  نابورێن .

تێرور پیشانده ری کزی و داماوی و نه زانیيه ، تیرور  دیارده ی  ده سه ڵاتدارانی ترسنۆک و  کۆنه په ره سته  و ئه وا نه ی  به رگری له کۆماری ئیسلامیان کردوه و ده ی که ن ، ڕاسته و خۆ شه ریکی تیروریسم و پشتیوانی تێروریستانن . تیروری قاسملو دیمه نی کۆماری ئیسلامی باشتر  ده ر خست.

له ئا ستێکدا که کۆماری تیروریستی ئێران لاوا ز و  گه ماڕۆ دراوی ئا بووری و سه ربازیيه ،  هه ر چه شنه پشتیوانی کردن له و ڕێژیمه ، مه حکوم و ڕسوا ده که ین .

ده سه ڵاتدارانی قۆم و تاران باش بزانن که چاره نووسی  فاشیيه کانی به غدا  چاورێێان ده کات .

ناوه ندی چاک به گشتی و کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات به تایبه ت ، له ساڵیادی تیروری دوکتور عبداڵڕحمن قاسملو ، داوا له هه مو  جه ماوه ری کوردستان ده کات که پشتیوانی له با نگه وازی   حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بكه ن , به بۆنه ی  ساڵڕۆژی تيرؤركردنى   ئه و سه ر که رده نه مره ی کورده وه  .

هاوكات داواكارين با ده ست له ناو ده ست كاربكه ين بؤ به داد  گايى   گه ياندنى بكو ژانى شه هيد قاسملو ته واوى قوربانيانى ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان . 

                                            چاک – کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان

                                                          17 ی پووشپه ڕی 1386                                            

chakrojhalat@hotmail.de

www.chak.be

www.chaknews.com

www.chaknews.org

chak_org@yahoo.com 
 
 
 
 
 
 
 
 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ حدکا | 2008/7/10


:: په‌ڕه‌کان ::‌