:: مێنۆی سهرهکی ::

سهرهتا
پۆستی ئهلیکتڕۆنی
ئهرشیف
هاوڕێیان
دهربارهی من :: بهستهری بهکهڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سهرهتا
پۆستی ئهلیکتڕۆنی
ئهرشیف
هاوڕێیان
دهربارهی من :: بهستهری بهکهڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

کومیتەى ناوەندى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران هەڵبژێردراوى کۆنگرەى چواردەهەم، سەعات 9:30ى پێشنیوەڕۆى رۆژى چوارشەممۆ، 3ى رەزبەرى ساڵى 1387ى هەتاوى بەرانبەر بە 24ى سێپتامبرى 2008ى زایینى، دووهەمین پلینۆمى خۆى بە بەشدارى هەموو ئەندامانى پێکهێنا.
کۆبوونەوەکە سەرەتا بە راگەیاندنى دەقیقەیەک راوەستان بە بێدەنگى بۆ رێز گرتن لە گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکرد. پاشان سکرتێرى گشتیى حیزب بەڕێز کاک مستەفا هیجرى لەپێوەندى لەگەڵ دەستوورى کارى کۆبوونەوەى کومیتەى ناوەندىدا کە بریتى بوو لە هەڵبژاردنء دیاریکردنى ئەرکەکانى ئەندامانى دەفتەرى سیاسىء جێگرى سکرتێرى گشتیى حیزب، باسێکى پێشکەشى بەشدارانى کۆبوونەوە کرد. سکرتێرى گشتیى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران لە باسەکەىدا ئاماژەى بە ئەرکء بەرنامەکانى حیزب دواى کۆنگرەى چواردەهەمء ئەو ئەرکانەى لەو پێوەندىیەدا دەکەوێتە ئەستۆى یەک یەکى ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتیى حیزب کرد. سکرتێرى گشتى لە وتەکانىدا پێى لە سەر هاوکارى ئۆرگانەکانى حیزب بە ئامانجى بەرەوپێشچوونى کارەکان داگرتەوەو ئاماژەى کرد بە تایبەتمەندى ئەو ئۆرگانە تازانە کە بە ئۆرگانەکانى حیزب زیاد دەبنء ئەرکء دەسەڵاتى هەرکامیانى شى کردەوە. بەشدارانى پلینۆم لەپێوەندى لەگەڵ هەرکام لە باسء بابەتەکاندا راء بۆچوونء تێبینىیەکانى خۆیان هێنایە گۆڕێء بەگشتى پلینۆم لەم بارەوە چەند راسپاردەیەکى بۆ دەفتەرى سیاسى نوێ دەستنیشان کرد.لە بڕگەیەکى دیکەى کارى پلینۆمدا باس لە ژمارەى ئەندامانى دەفتەرى سیاسى بە لەبەرچاو گرتنى ئۆرگانەکانى حیزب کراو پلینۆم بەم ئاکامە گەیشت کە دەفتەرى سیاسیى حیزب لە حەوت کەس پێک بێت. پاشان کاندیداکان ئامادەگیى خۆیان دەربڕىء لە دەنگدانێکى ئازاددا ئەندامانى دەفتەرى سیاسى هەڵبژێردران.
بەدواى هەڵبژاردنى ئەندامانى دەفتەرى سیاسى، پلینۆم لە نێو ئەندامانى دەفتەرى سیاسىدا هاوڕێ کاک حەسەن شەرەفى بە جێگرى سکرتێرى گشتى هەڵبژارد.
لە کۆتایى کارى هەڵبژاردنەکاندا سکرتێرى گشتیى حیزب پیرۆزبایى لە ئەندامانى دەفتەرى سیاسىء جێگرى سکرتێرى گشتى کردء سەرکەوتنیانى لە بەجێهێنانى ئەرکەکانیاندا بۆ بەئاوات خواستن. پلینۆم نیوەڕۆى رۆژى چوارشەممە کۆتایى بە کارەکانى خۆى هێنا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
:: پهڕهکان ::
