سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

كۆمه‌ڵگا پێك هاتی له زۆر چین و توێژی جۆراوجۆره كه هه‌ر كام له‌وانه به تایبه‌ت له دنیای شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتووی ئه‌و ڕۆ بۆ باشتر كردنی ڕه‌وتی ژیان و داهاتووێكی به‌خته‌وه‌رانه، له ڕێگای ئه‌و ئامرازانه واته ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه دایانمه‌زراندووه ویست و داخوازه‌كانی خۆیان دێننه ئارا و سه‌رنجی كۆمه‌ڵگا بۆ ڕه‌وابوونی داواكانیان به خۆ ڕا ده‌كێشن تا بتوانن خۆ بناسێنن و به بێ ئه‌وه‌ی له بیر بچن به‌و شێوه‌یه به مافه‌كانیان بگه‌ن.
كۆمه‌ڵگا پێك هاتی له زۆر چین و توێژی جۆراوجۆره كه هه‌ر كام له‌وانه به تایبه‌ت له دنیای شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتووی ئه‌و ڕۆ بۆ باشتر كردنی ڕه‌وتی ژیان و داهاتووێكی به‌خته‌وه‌رانه، له ڕێگای ئه‌و ئامرازانه واته ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه دایانمه‌زراندووه ویست و داخوازه‌كانی خۆیان دێننه ئارا و سه‌رنجی كۆمه‌ڵگا بۆ ڕه‌وابوونی داواكانیان به خۆ ڕا ده‌كێشن تا بتوانن خۆ بناسێنن و به بێ ئه‌وه‌ی له بیر بچن به‌و شێوه‌یه به مافه‌كانیان بگه‌ن.
كۆمه‌ڵگای كورد سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان و تێكۆشانی به درێژایی مێژوو بۆ ڕزگاری وسه‌ربه‌ستی كه هه‌زاران قوربانی له‌و پێناوه داوه و تووشی ماڵ وێرانی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و بی به‌شی بووه هێشتا نه‌یتوانیوه به ته‌واوی به هۆی جۆراوجۆر به مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆی بگات.
له كاتێكدا كۆمه‌ڵگای كوردهواری كه له ژێر سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ده ایه و چین و تۆێژه‌كانی له لایان ده‌سه‌ڵات دارانی حاكم، به هۆی بێ به‌شی له یاسا و داب و نه‌ریته دواكه‌وتووه‌كان ده‌ناڵێنن، توانیویانه به شێوه‌ی رێكخستنی جه‌ماوه‌ری ده‌نگی خۆیان به‌رز كه‌ن و هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانیان ده‌ده‌ن.
له‌و نێوه‌دا توێژی نوقستان و كه‌م ئه‌ندام تاقه تۆێژی كورده كه به هۆی نه بوونی زانیاری كۆمه‌ڵگا له باری شێوه‌ی دروستی ژیان و له‌ش ساغی، ڕووداوی كار، كاره‌سات، تێروری شورشگێران، شه‌ری داسه‌پاو و مینڕێژ كردنی كوردستان، كه سه‌دان خه‌ڵكی بێ‌تاوان تێكرای خه‌باتكارانی ڕێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بوونه‌ته قوربانی و سه‌ره‌ڕای برینداری، ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامێكی له‌شیان له ده‌س داوه و ڕاده‌یان تا دێت زۆرتر ده‌بێت. هه‌ر بویه پیویستی و زه‌رووره‌تی بوونی رێكخراوهێك كه بتوانی ویست و داخوازه‌كانی ئه‌وان بێنێته ئارا هه‌ست پێ ده‌كرێت .
ئێمه كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی كه له پێناوی رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌ندامێكی له‌شی خۆمانمان له ده‌س داوه و ئێستا له وڵاتی ئوتریش ده‌ژین، به هه‌ست پی كردن و تی گه‌یشتن له نوقستانان و كه‌م ئه‌ندامان، 14 ساڵ له‌مه‌و پێش رێكخراوه‌ێكی تایبه‌ت به خۆمانمان واته كه‌م ئه‌ندامان دامه‌زراند كه له چۆارچێوه‌ی یاسای وڵاتی ئوتریش به شێوه‌ی فه‌رمی تا ئه‌ورو بۆ ئیش و كار له و باره‌وه به‌رده‌وامه. هه‌ر بۆیه ئێمه بڕیارمان دا ڕێكخراوهێكی تایبه‌ت و گشتی كه بتوانێ هه‌موو كه‌م ئه‌ندامان و نوقستانانی كوردستانی ئێران، چ له نێوخوی كوردستان و چ له وڵاتانی دیكه له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه دامه‌زرێنین.
ئێمه سه‌ره‌ڕای هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ ئه‌م ئه‌ركه دامه‌زراندنی ڕێكخراوی " یه‌كیه‌تی كه‌م ئه‌ندامانی دێموكراتی كوردستان " به خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنین.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه، كه‌م ئه‌ندامانی سه‌ر به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كه‌مان سه‌ر به‌خۆیه و سه‌ر به حیزبێكی تایبه‌ت نیه. ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌موو كه‌م ئه‌ندام و نوقستانیكی كورد.
هیوادارین كه هاودهردهكانمان له‌م ڕێكخراوه دا ببن به ئه‌ندام و هه‌موو پێكه‌وه، به دوور له بیر‌و و باوه‌ری حیزبی، بۆ خزمه‌ت كردن به كه‌م ئه‌ندامان و نوقستانانی كوردستان له سه‌ر بناغه‌ی بڕوا به دێموكراسی و بۆ له په‌راوێز ده‌رهێنانی ئه‌وان و چالاك تر كردنیان له بواره جۆراوجۆره‌كان بتوانن تواناكانیان پیشان بده‌ن و جێگای خۆیان له كۆمه‌ڵگا دیاری بكه‌ن و چی دیكه له په‌راوێز ڕانهگیرن .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بناغه‌ی بڕوا به مافی مرۆڤ له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بین و بتوانین له ڕێگای پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان هه‌ولی خاوێن كردنی ناوچه مینڕێژ كراوه‌كانی كوردستان بده‌ین و بتوانین له ڕێگای پێوه‌ندی له گه‌ڵ كوردستان به پێ ئیمكان ئه‌و زانیاریانه و ئیمكاناته‌ی كه ئه‌وان پیویستیانه بۆیان جێ به جێ بكه‌ین.
ئێمه ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موو لاێنێكی مرۆڤ دۆست و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ درێژ ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانی هاوكاری ئه‌ونین.
یه‌كیه‌تی كه‌م ئه‌ندامانی دێموكراتی كوردستان
27.12.2008
Tel. Nr. : + 43(0) 69911119199
Tel. Nr. : + 43(0) 69911234535
